موئەید تەیب: تەنیا وەزیرەکان گەڕاونەتەوە کوردستان

بەغدا-تایبەت بەkdp.info/موئەید تەیب وتەبێژی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی لەپەرلەمانی عێراق بەkdp.infoڕایگەیاند: دوای ئەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بەبێ کورد پەسەند کرا کە پێکھاتەیەکی سەرەکی وشەریکە لەعێراقی نوێدا، ھەموو لایەنەکان لەکۆبوونەوەی چەند رۆژی ڕابردوو لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدابوون وزیرە کوردەکان بگەڕێنەوە کوردستان، تا ئەوکاتەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ڕاوێژ دهکات و بڕیارێک بدەن.
موئەید تەیب گوتیشی: تەنیا وەزیرەکان گەڕاونەتەوە ھەرێمی کوردستان و دەوام ناکەن، بەڵام پەرلەمانتارەکان بەردەوام دەبن لە بەشداریکردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق.
تەیب ڕونیشیکردهوە، تەواوی لایەنەکان لەکۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە گەڵ گەڕانەوەی وەزیرە کوردەکان دابوونەو ھیچ رایەکی جیاواز لەمبارەیەوە نەبوو.
ناوبراو ڕاشیگەیاند:تاوەکو ئێستا کاتی کۆبوونەوەی داھاتوو دیاری نەکراوە، بەڵام بڕیارە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆببێتەوە و دوا ھەڵوێستی خۆیان ڕابگەینن.
بڵند ئیبراھیم




