٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. دیندار زیباری پێشوازی كرد لە كۆمسیاری لیژنەی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی UNتایبەت بە ڕەوشی سوریا

سەرچاوە: KDP.info

لەدیدارێكی نێوانیان یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە د. دیندار زیباری و خاتوو كارین كۆنینگ كۆمسیاری لیژنەی لێكۆلینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بارودۆخی سوریا سەر بە نەتەوەیەكگرتوكان باسی لە ڕۆڵی لیژنەكە كرد كە هەوڵ ئەدات بۆ كۆكردنەوەی زانیاری سەبارەت بەو تاوانانەی كە دژ بە خەڵكی مەدەنی ئەكرێت و پێشێلی مافی مرۆڤ ئەكرێت لەلایەنەكانی سوریا، دواتر گەیاندنی ئەو زانیاریانە لەڕێگەی ڕاپۆرتەوە بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان و تكا كردن بۆهەڵوێست وەرگرتن و وەستاندنی توندوتیژیەكان.

پاشان ئاماژەیدا بەو ڕێگا چارانەی كە ڕاپۆرتەكە بایەخی پێدەدات بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا كە بریتی دەبێت لە وازهێنان لەچەك و گەڕانەوە بۆ دایەلۆگ و مێزی گفتوگۆ بۆ هێنانە كایەی كەشێكی لەبار بۆ ئاشتەوایی لەنێوان لایەنەكان بە بەشداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان.

هەروەها دانانی میكانیزمێكی نێودەوڵەتی بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و لەبەرچاوگرتنی بیروڕای خەڵكی سوریا بۆ بڕیاردان لە چارەنووسی وڵاتەكەیان. لەلایەن خۆشیەوە یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەەندییەكانی دەرەوە گوتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەموو ڕێگا چارەسەرێكی ئاشتیە لە سوریا و دژی ئەو پێشێلكارییانەیە كە دەرهەق بەمافی مرۆڤ دەكرێت لەو وڵاتە. لەهەمان كاتدا باس لە ڕۆڵی حكوومەتی هەرێمی كرد لە پشتیوانی كردن و بەهاناوەچوونی پەنابەرانی سوریا لە هەرێمی كوردستان و پێشكەش كردنی یارمەتی پێویست بەپەنابەران.

 

هەواڵی پەیوەندیدار