جەنگیز چاندار: كورد دەبێتە هاوبەشی دەسەڵاتی توركیا

توركیا- KDP.info/ نووسەری ناوداری تورك جەنگیز چاندار لە بابەتێكی خۆیدا كە لە رۆژنامەی رادیكاڵی توركی بڵاو كردووەتەوە باسی قۆناخی چارەسەری پرسی كورد و مودێلی نوێ توركیای كردووە و نووسیویەتی: لە سەر داواكاری عەبدوڵڵا ئوجەلان پەكەكە بەر لە هاتنی نەورۆز ئاگربەست رادەگەینێت و تا كۆتایی مانگی تەمووزیش هەر هەمووی هێزەكانی خۆی لە نێو سنوورەكانی توركیادا دەردەخات.
نووسەر لە بەشێكی دیكەی بابەتەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە ئوجەلان و ئەردۆغان لە سەر مودێلی توركیای نوێ پێكهاتوونە و بە پێ ئەم مودێلە نوێیە كوردیش دەبێتە هاوبەشی دەسەڵاتی توركیا و بۆ ئەم مەبەستەیش تا دوو ساڵی دیكەی سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵلا ئوجەلان ئازاد دەكرێت و لە رووی سیاسییەوە رۆلێكی كاریگەری پێ دەسپێردرێت.
چاندار ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەمە ناوەرۆكی پێكهاتنی ئوجەلان و ئەردۆغانە بەڵام جارێك بە هۆی ئامادە نەبوونی رای گشتی توركیاوە نەوێرن ناوەرۆكی ئەم پێكهاتنە پێشكەشی رای گشتی بكەن.




