٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لاریجانی: پێویستە بۆ تاوانە سیاسییەكان لێژنەی ویژدان دابمەزرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئیران- KDP.info/ سەرۆكی پارلەمانی ئێران عەلی لاریجانی لە كۆبوونەوەیەكی خۆی لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی ناوەندەكانی لێكۆڵینەوەی پارلەمانی ئێراندا باسی بارودۆخی ئەو وڵاتەی كرد و گوتی: باری ئابووری وڵات بە هۆی دوور كەوتنەوەی بەرپرسانی ئێران لە پێشنیارەكانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە رووی ئابوورییەوە زۆر ئاڵۆزە بۆیە پێویستە بە خێرایی رێوەشوێنی پێویست بۆ باشتر كردنی باری ئابووری وڵات بگرینە بەر.

ناوبراو لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوە داوە كە بەرپرسانی حكوومەتی ئێران تا ئێستا نەیانتوانیوە چەندین خاڵی گرنگی دەستووری بنەڕەتی ئێران سەبارەت بە تاوان و تاوانبارە سیاسییەكان لەو وڵاتەدا جێبەجێ بكەن و تاوان و تاوانبارە سیاسییەكانیش هەر وەكو تاوانبارەكانی دیكە لە نێو دادگادا بەبێ ئامادە بوونی لێژنەی ویژدان دادگایی كراون و ئەمەیش وەكو هەڵەیەكی مەترسیدارە بۆ ئێران هەر بۆیە لەمەو بەدواوە دەبێت تاوان و تاوانبارە سیاسییەكان لە نێو دادگاكاندا بە ئامادە بوونی لێژنەی ویژدان( الجنە منسفە) دادگایی بكرن.

هەواڵی پەیوەندیدار