١٤ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڤه‌نزوێلایە

KDP.info/ له پاش مردنى هۆگۆ شافێزى سه‌رۆکى ڤه‌نزوێلا ، به‌روارى ئه‌نجامدانى هه‌لبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى دیارى کرا و راگه‌یه‌نرا که هه‌ڵبژاردن له رۆژى 14 ى مانگى داهاتوو ده‌ست پێده‌کات، له پاش چه‌ند کاتژمێرێکیش له راگه‌یاندنى به‌روارى هه‌لبژاردن له لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى هه‌لبژرادنه‌کان ، سه‌رکرده‌ى به‌رهه‌لستکاران هنریک کابریلیس خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆکایه‌تى پاڵاوت ، ئاژانسەکانی هەواڵ ئەوەشیان خستە روو کە هنریک کابریلیس له لایه‌ن سه‌رجه‌م پارته‌کانى به‌رهه‌لستکاره‌وه بۆ ئه‌و پۆسته کاندید کراوه و چاوه‌روان ده‌کرێت که کێبرکێى به‌هێز له نێوان کابریلیس و نیکۆلاس مادورۆ ى سه‌رۆکى کاتى ڤه‌نزه‌ویلا و کاندیدى پارتى سۆسیالیستى یه‌کگرتووى ده‌سه‌لاتداردا بێتەکایەوە.




