یلدز: تورکیا هیچ پەیمانێکی بە بەغدا نەداوە

تورکیا-KDP.info/وەزیری وزەی تورکیا رتیکردەوە وڵاتەکەی پەیمانی بە حکوومەتی بەغدا دابێت تا هیچ رێککەوتنێک بە بێ ئاگادارکردنەوەی بەغدا لە گەڵ هەرێمی کوردستان ئیمزا نەکات، تانیر یلدز بە حوریەتی راگەیاند: لەبەر ئەوەی هەموو داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان دەچێتە گیرفانی حکوومەتی عێراقەوە، بۆیە پێوست بە پەیماندان ناکات و لە سەرجەم عێراقیش کۆمپانیاکانی تورکیا بەبێ جیاوازی کاردەکەن، یلدز راشیگەیاند: تورکیا رێز لە یەکپارچەیی عێراق دەگرێت و لە نێوان باکور و باشووریش جیاوازی ناکات، باشتر وایە حکوومەتی عێراق بیر لە زیادکردنی رێژەی هەناردەکرنی پیترۆل بۆ دەروەی وڵات و پێشوەبردنی ئابوری وڵاتەکەی بکاتەوە و لەبارەی گرێبستەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستانیش هیچ گرنتی و پەیمانێک لە لایەن تورکیاوە بە حکوومەتی عێراق نەدراوە.




