چوار بومەلەرزە پارێزگای دھۆکی ھەژاند

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ فازل ئیبراھیم بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان بە KDP.infoراگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوار بومەلەرزەی یەک لەدوای یەک ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی ھەژاند، بومەلەرزەی یەکەم کاتژمێر57:5خولەک بەتوندی 4.8پلە بەدور 17کیلۆمەتر لە باشوری رۆژھەڵاتی قەزای شێخان بووە و بومەلەرزەی دووەم لەکاتژمێر 5:6خولەک بە پلەی 3.2بووە و بومەلەرزەی سێیەم کاتژمێر 14:6خولەک بە پلەی 5.3بووە و چوارەمیشیان کاتژمێر 17:6خولەک بە پلەی 3.2بووە.
فازل ئیبراھیم گوتیشی: زەرەو زیانی بومەلەرزەکان ئاشکرا نەبووە.




