٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەمەبەدواوە هەر كەناڵێك سەرپێچی یاسا و رێنماییەكان بكات دەبێت لەسەر شاشەكەی بنوسێت بەهۆی سەرپێچیەوە بۆماوەیەكی كاتی راگیراوین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info / وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك رێنمایی تازە سەبارەت بە كاری میدیای بیستراو و بینراو لەهەرێمی كوردستان ئامادە دەكات و لەئایندەیەكی نزیكدا كاری پێدەكرێت.

هەڵگورد جوندیانی: ئەو ڕێنماییانەی كە تایبەتە بە مۆڵەتدان و كاری میدیای بیستراو و بینراو لەهەرێمی كوردستان بەم زووانە دەردەكرێت و ئێمە چەند جارێك پێداچوونەوەمان بۆی كردووەو لەگەڵ رێنماییە كۆنەكەش تێكەڵمان كردووەو پێموایە ئەو رێنماییە تازەیە كارێكی نایابەو بۆ سوودی هەموو لایەكە.

ناوبراو سەبارەت بەچوارچێوەی رێنماییەكان و ئەو بوارانەی دەیگرێتەوە گوتی: رێنماییەكان هەموو بوارێك دەگرێتەوە وەكو لایەنەكان راگەیاندن و كاری میدیایی و لایەنی یاسایی و لایەنی رێكلام و ئێس ئێم ئێس و چەند لایەنێكی تری پەیوەست بە كاری تیڤی و رادیۆیەكان، هەروەها لەمیانەی ئەو رێنماییە تازانە هەوڵمانداوە بابەتی سەرپێچی یاساییش كۆنتڕۆڵ بكەین، چونكە زۆرجار لە وڵاتی ئێمە رێنمایی دەردەچێت، بەڵام هیچ كەس پابەند نابێـت پێوەی ئێمە لەو رێنماییانەدا پەنامان بردۆتە بەر رێوشوێنە یاساییەكان لەكاتی تۆماركردنی هەر سەرپێچیەكی یاسایی، چونكە زۆرجار سەرپێچی لەبارەی تۆماركردن و گۆڕینی فریكۆنس بەبێ مۆڵەت لەلایەن بەشێك لە رادیۆ و تیڤیەكان ئەنجام دەدرێت و ئێمە لەمیانەی ئامادەكردنی ئەو رێنماییانە ئەو گرفتەشمان چارەسەركردووەو رێوشوێنی تایبەتمان بۆی داناوە.

جوندیانی گوتیشی: لەبەشێكی ئەو رێنماییانە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە لەمەبەدواوە ئەگەر هاتوو هەر كەناڵێك سەرپێچی رێنمایی و یاساكان بكات هەم پێبژاردنی پارەی بەسەردا دەسەپێنرێت هەم بۆ ماوەیەكیش دەبێت بەرنامەكانی رابگرێت و لەسەر شاشەی كەناڵەكەشی بنوسێت بەهۆی سەرپێچی كردنی ئەو رێنماییانە بۆ ماوەیەكی كاتی كەناڵەكەمان راگیراوە ئەمەش بۆ ئەوەی دەزگاكانی راگەیاندن كەمترین سەرپێچی ئەنجام بدەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار