٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌فین دزه‌یی: لەچەند ڕۆژی داهاتوو وەڵامی حكوومەتی بەغدا دەدرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info  / وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوو هەرێمی كوردستان بەفەرمی وەڵامی حكوومەتی ناوەندی دەداتەوە دەبارەی داواكاریەكانی كورد لە حكوومەتی عێراق.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoڕاگەیاند: بەلای حكوومەتی هەرێمەوە، بەردەوامی كۆبوونەوەكان گرنگی تایبەتی خۆی دەبێت بۆ ئەوەی وەڵامێكی پێویستی حكوومەتی بەغدا بدرێتەوە گوتی: سەرەتا كۆبوونەوە لە نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی ئەنجام دراوە، هەڵوەستە لەسەر ئەو ڕووداوانە كراوە و باسی هاوسەنگی شەراكەت و چۆنیەتی پێكەوە كاركردنی شەراكەت لە حكوومەت كراوە، لە چەند ڕۆژی داهاتووش كۆبوونەوەكان بەردەوامی دەبێت بۆ ئەوەوی بڕیاری پێویست و هەڵوێستی تازە بگیرێتەبەر.

گوتیشی: دەمانەوێت لە كۆبوونەوەكان بگەیەنە دەرئەنجامێك بۆ ئەوەی وەڵامێكی پێویستمان هەبێ بەرانبەر ئەو پێشێلكاریانەی حكوومەتی بەغدا.

هەواڵی پەیوەندیدار