ڕاوێژكاری نوری مالیكی: هادی عامریمان نەكردۆتەوە وەزیری بەرگری

ئاژانسەكان-KDP.info/ راوێژكارێكی نوری مالیكی ڕەتیدەكاتەوە جێگۆڕكێ بە وەزیری بەرگری عێراق كرابێت، ئەوەش دەخاتەڕوو هەواڵی پڕوپاگەندە لەو بارەوە بڵاوكراوەتەوە.
عەلی موسەوی ڕاوێژكاری نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئاژانسی خەبەری عێراقی ڕایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك هەواڵی دانانی هادی عامری بۆ وەزیری بەرگری عێراق ڕاست نییە و تائێستاش سەعدون دلێمی وەزیری بەرگریە و كەسی دیكە لەجێگای نییە.
كارزان هەورامی




