٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وتەبێژی حكوومەتی هەرێم : تێبینیمان لەسەر ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info/ وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات تێبنیان لەسەر ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەیە ئەوەش دەخاتەڕوو ڕاپۆرتەكە هەڵەی تێدایە.

دەبارەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەفین دزەیی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: ڕاپۆرتەكە تێبینی زۆرمان لەسەر هەیە، چونكە لە بەشێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە پارتی و یەكێتی لە كوردستان دەسەڵاتیان قۆرغ كردووە، ئێمە دەڵێین كە پارتی و یەكێتی بە دەنگدان هاتوونەتە دەسەڵات و كودەتایان نەكردووە، دواتر ئەم حكوومەتە هی خەڵكی كوردستانە نەك حزب.

ئەوەشی خستەڕوو كە هەموو ڕاپۆرتەكە لەسەر هەرێمی كوردستان نەبووە و چەند دێڕێكی تایبەت مەند كردووە بە كوردستان گوتیشی: ئێمە وەك حكوومەتی هەرێم بایەخی تەواو دەدەین بە ڕاپۆرتی ئەو ڕێكخراوە جیهانیانە و ئەگەر بەبەڵگەوە شتێكیان هەیە لەسەر پێشێلكاری ئەوە ئێمە بالەلایەنی خۆمانەوە هەڵوێستەی لەسەر بكەین و بە دواداچوون بكەین، بەڵام بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرت بەبێ هێنانەوەی بەڵگە دروست نییە.

كارزان هەورامی- بەكر ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار