٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپێی دواین ئامار ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەی دوبز کەیشتۆتە زیاتر لە100کەس

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک- تایبەت بەkdp.info / عەقید سالارجێگری بەرێوبەری ئاسایشی کەرکوک بەkdp.infoراگەیاند: بەپێی دواین ئاماری تەقینەوەکەی ئەمڕۆی دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک سێ کەس گیانی لەدەست داوە و100 کەسی دیکەش برینداربوونە.

عەقید سالار گوتیشی: بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەرکووک کراون و ئەوانەی کە برینیشیان گرانە ڕەوانەی شاری ھەولێر کراون.

جێگری بەڕێوبەری ئاسایشی کەرکووک ڕونیشیکردەوە، زۆربەی بریندارەکان برینیان سوکە.

بەیانی ئەمڕۆ کەسێکی خۆکوژی بەئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو خۆی لەبەردەم بنکەی پۆلیسی دوبز تەقاندەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار