مەریوان نەقشبەندی: ئەمساڵ4700کەس گەشتی عومرەیان ئەنجامداوە

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info/ بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەkdp.infoڕایگەیاند: لەسەرەتای دەستپێکردنی گەشتی عومرە لەمساڵدا تاوەکو ئێستا 4700کەس گەشتی عومەریان بەڕێگای ولاتی سێیەم ئەنجامداوە، کە خەرجیەکەیان لەنێوان900بۆ1000دۆرلاردا بووە.
مەریوان نەقشبەندی گوتیشی: لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوو گەشتی عومەرە بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەڕێگای فرۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانێ بۆ سعودیە ئەنجام دراوە.
بەڕێوبەری ڕاگەیاندی وەزارەتی ئەوقاف ڕونیشیکردەوە، چاوەڕوان دەکرێ لەرۆژانی داھاتوو گەشتەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بێت و چەند لەمانگی ڕەمەزان نزیک بینەوە خەرجی عومرەش زیاتر دەبێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکەین تا کۆتای مانگی ڕەمەزان ژمارەی ئەوکەسانە گەشتی عومرە ئەنجام دەدەن بگاتە زیاتر لە 60ھەزار کەس.




