٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

وەزیری بارزگانی عێراق: ھیچ بەدیلێک نییە جگە لەگەڕانەوەی کورد لەبەغدا

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ د.خەیرولا حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق بەkdp.infoڕایگەیاند: لەکۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ونوێنەرانی کورد لە بەغدا بەھیچ شێوەیەک رای جیاواز نەبووە و ئەم جارە لەھەموو جارێک زیاتر یەک ھەڵوێست بوونە.

 

د.خەیرولا حەسەن گوتیشی: بڕیاری گەرانەوەی کورد لەبەغدا کارێکی باشە، چونکە ھیچ بەدیلێکی دیکە نییە، لەبەرئەوەی بودجە بەزۆرینەی شیعە تێپەرێندراوە و لەبڕیارەکانی داھاتووش ھەر بەم شێوەیە دەبێت.

ناوبراو ڕونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا ھیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆئەوەی جارێکی دیکە کۆبنەوە و دوا ھەڵوێستی خۆیان ڕابگەینن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا دیار نییە ئایە بەتەواوی لەبەغدا دەکشێنەوە یاخونا، بەڵام لەکۆبوونەوەی داھاتوو ڕوون دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار