عادل عەبدل مەهدی: ده‌توانرێت به یاسایه‌ك داخوازی کورد لە بارەی بودجەوە چارەسەر بکرێت

به‌غدا-KDP.info/ عادل عەبدل مەهدی پێوایە ده‌توانرێت به یاسایه‌ك كه هاوپێچی یاسای بودجه بكرێت، كێشه‌ی پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ر بكرێت، جێگری پێشووی سه‌رۆك كۆماری عێراق، له راگه‌یندراوێكیدا، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، كه بودجه‌ی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2013 په‌سندكرا، ئه‌وه‌ش دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، كه ده‌رئه‌نجام نه‌توانرا بگه‌نه رێككه‌وتن، ئەمە وای کرد، کە سەردانە چاوەڕانکراوەکەی نێچیرڤان بارزانی كه بڕیاربوو له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، سه‌ردانی به‌غدای کردبا پێشبنی دەرنجامی باشی لێ بەدی دەکرا، کەچی ئەم رووداو بووە هۆکاری دواخستنی، عه‌بدولمه‌هدی راشیگەیاندووە: كه له ده ساڵی رابردوودا، سه‌دان ملیار دۆلار خه‌رجكراوه، به بێ ئه‌وه‌ی قازانج به ئابووری بکات و ئێمە وەک ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی هیوامان دەخواست به رێكه‌وتنی هه‌موو لایه‌نێك بڕیار دەرچووبا ئێستاش دەتوانرێت، به یاسایه‌ك كه هاوپێچی یاسای بودجه بكرێت، كێشه‌ی دەست حەقی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كه له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن، چاره‌سه‌ر بكرێت.




