٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەلیم قادر:فیستیڤاڵی ئازادی كوردستان لە شاری ھەولێر زیاترسیمایەكی نێو نەتەوەیی وەرده‌گرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ سەلیم قادر جێگری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری هەولێرو ئەندامی لیژنەی باڵای فیستیڤاڵ، لەم بارەیەوە راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 11-3-2013 فیستیڤاڵی ئازادی هەولێر، بەبۆنەی راپەڕین و ئازاد كردنی شاری هەولێر دەست پێ‌ دەكات و تا 21-3 بەردەوام دەبێت، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری هەولێر، سەر بە وەزارەتی رۆشنبیریی پێنج رۆژ لەو فیستیڤاڵە چالاكی و بڕگەی هونەریی و رۆشنبیریان هەیە، دواتریش پارێزگای هەولێر تا رۆژی ئاگركردنەوە، چالاكی جۆراو جۆریان هەیە".

 زیاتر گوتی: لە فیستیڤالەكەدا یازدە تیپ و گروپی هونەرو هەڵپەڕكێ‌ مللیەكان لە هەولێرو كەركوك و سلێمانی و بەغدا، هەروەها لە كوردستانی ئێران و توركیا و سوریا، لەگەڵ كوردانی ئێزیدی لە جۆرجیاوە بەشداری تێدا دەكەن.

 ئاماژەی بەوەش كرد: لەلایەن پارێزگای هەولێریش چەندان گروپ لە وڵاتی ئەرجەنتین، یابان، هەنگاریا، مالیزیاو لوبنان بانگهێشت كراون، هەروەها چەندان چالاكی تری وەك سمینارو كۆڕی شیعری و پێشانگاو بەرنامەی منداڵان و لەو رۆژانەدا پێشكەش دەكرێن، ئەمساڵ هەوڵدراوە زیاتر فیستیڤاڵەكە سیمایەكی نێو نەتەوەیی وەربگرێت.تا رۆژی ئاگركردنەوە، چالاكی جۆراو جۆریان هەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار