لەئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە دوبز ھەژمارەیەک وڵاتی بونە قوربانی

کەرکووک-تایبەت بەKDP.info/عەقید سالار جێگری بەڕێوبەری ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ کەسێکی خۆکوژ بەئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بەردەم بنکەی پۆلیسی دوبز خۆی تەقاندەوە لەئاکامدا دوو پۆلیس گیانی لەدەستداو ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
عەقید سالار گوتیشی: بەھۆی ئەو تەقینەوەیە ژماریەک خانووی ھاوڵاتیانیش ڕوخاوە و ھێزە ئەمنییەکان خەریکی دەرھێنانی تەرمی قوربانیانن لە ژێر خانووە روخاوەکان.
ناوبراو ڕونیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا بەتەواو ژمارەی قوبانیان دیار نییە و بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوەن.
بڵند ئیبراھیم




