هیواندی رێنماییه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كات له هاورده كردنی ئۆتۆمبێل

هه‌ولێر- KDP.info/ رۆژانی 7-10/3/2013 له هه‌ولێر چواره‌مین پیشانگای به ئۆتۆمبێل و كه‌ره‌سته‌كانی جوانكاری و پارچه‌ی یه‌ده‌گی ئۆتۆمبێل له پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ساز كرا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ی عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د عه‌بدولره‌حیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند: له خولی ئه‌م ساڵی پیشانگادا 60 كۆمپانیای تایبه‌تی ئۆتۆمبێل له 16 وڵات به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن له هه‌مو بواره جیاجیاكان سه‌ره‌ڕای كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به پارچه‌ی یه‌ده‌گ و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری ئۆتۆمبێل.
له‌سه‌رووبه‌ندی پیشانگاكه كۆمپانیای هۆندای رایگه‌یاند كه نوێترین ئۆتۆمبێله‌كان ده‌هێننه كوردستان، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی كوردستان به نوێترین داهێنان و ته‌كنۆلۆژیاكانی خۆیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یخه‌نه روو، له‌م باره‌یه‌وه تۆم لی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هوندای له جیهان و به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له كۆمپانیای هۆندای رایگه‌یاند به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پیشانگای هه‌ولێر زۆر سه‌ركه‌وتووه له هه‌موو بوارێكه‌وه به‌تایبه‌تی به‌شداری كردنی كۆمپانیا جیهانییه‌كان، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی دیكۆره‌كانی پیشانگاكه، سه‌باره‌ت به هۆندای ئه‌مه یه‌كه‌م جاره گایدلاندی هوندای ده‌خه‌ینه واری كار كردنه‌وه له‌رووی دیكۆری مۆتۆرشوپه‌وه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه گرنگی پێدانی هۆندایه به بازاڕی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌و مه‌رجانه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نیازه داینێت بۆ هێنانی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێم و پابه‌ندبوونی هۆندای به‌م مه‌رجانه‌وه، تۆم لی ده‌ڵێ: هوندای ئۆتۆمبێل هاورده‌ی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات و هه‌موویان ستانداردی تایبه‌ت و دیاریكراوی خۆیان هه‌یه له‌باره‌ی كوالیتی و سیكیوریتیه‌وه و هوندای هه‌وڵ ده‌دات به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه دیاری ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه نابێته گرفت و پابه‌ند ده‌بین به‌و مه‌رج و ستاندارده‌ی كه هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه‌ی دیاری ده‌كات، چونكه ئێمه له هوندای رێز له یاساكانی هه‌موو ده‌وڵه‌تێك ده‌گرین و به‌پێی خواستی ئه‌وان به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
له كۆتاییدا تۆم لی گوتی: به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه رابگه‌یه‌نم كه هوندای نوێترین ته‌كنۆلۆژیای ئۆتۆمبێله‌كانی خۆی ومۆدێله‌كانی خۆی خستۆته بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه و خۆشحاڵم به‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان ئاره‌زوویان له به‌كارهێنانی هۆندای زۆره ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵی ئێمه‌یه و هیوادارین ئێمه‌ش بتوانین به‌پێی خواست و ویستی خه‌ڵكی كوردستان به‌رهه‌مه‌كانمانیان پێشكه‌ش بكه‌ین و مایه ره‌زامه‌ندیان بین.




