بەیانی پەرلەمانی كوردستان دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە

هەولێر تایبەت بە kdp.info / دوای تەواوبوونی پشووی خولی رابردوو وابڕیارە بەیانی پەرلەمانی كوردستان دەست بە دانیشتنەكانی دواین خولی خۆی بكاتەوەو بۆ ئەو مەبەستە سەرۆكی پەرلەمان بانگێشتی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دەكات.
بەپێی راگەیەنراوێكی رۆژنانەوانی كە كۆپیەكی دەست kdp.infoكەوتووە تیایدا تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووە: رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی 12/3/2013 دانیشتنی ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی خولی نوێی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به‌رێوه ده‌چێـت. كه‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی دووه‌مه له‌سالی چواره‌م، له‌خولی هه‌ڵبژاردنی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌درێژه‌ی لێداونه‌كه‌یدا هاتووە : بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌بانگهێشتنامه‌یه‌كدا داوا له‌گشت ئه‌ندامه به‌ریزه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كات، سه‌عات 11ی پێش نیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه 12ئازاری 2013 له‌ته‌لاری په‌رله‌مان ئاماده‌بن بۆ به‌شداریكردن له دانیشتنی ده‌ستپیكی خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش سارمه‌می وتی: به‌پێی په‌یره‌وی ناوخۆ دانیشتنی ده‌ستپێك به‌وتارێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه كه‌چاوه‌روان ده‌كرێت ئاماژه به رۆل وئه‌ركی په‌رله‌مان بكات، له ماوه‌ی ئه‌م خوله نوێیه‌ی دانیشتنه‌كاندا.
بڕوا بەرزنجی




