لە مەریوان ساڵیادی کیمیانبارانکردنی هەڵەبجە کرایەوە

مەریوان-KDP.info /سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌و فشارانەی که هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ى ساڵانى رابردوودا خستیانه گه‌ڕ بۆ رێگریگرتن له به‌ڕێوه‌چوونى ڕێوڕه‌سمى یادى هه‌ڵه‌بجه، ژماره‌یه‌ک له خوێندکارانى زانکۆى په‌یامى نوورى مه‌ریوان، به مه‌راسمێک یاد و بیره‌وه‌رى قوربانیان کاره‌ساتى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌رز راگرت، سەرەتای ڕێوڕه‌سمه‌که به خوله‌کێک بێده‌نگى بۆ ڕێزلێنان له شەهیدانی کوردستان و به تایبه‌تیش شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى پێ‌کرد . دواتر خوێندکاران له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، چه‌ند پارچه هۆنراوه و په‌خشانێکیان خوێندەو و ، سرودى هه‌ڵه‌بجه‌یان پێکه‌وه گوته‌وه




