کەمال ساعدی: شەراكەتی سیاسی لە عێراق لە بنەرەتەوە فەشەلی هێناوە

بەغدا-KDP.info/ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا پێوایە هەڕەشەی هەرێمی کوردستان بە تەسلیم نەکردنەوەی پارەی پێترۆلە هەناردەکراوەکانی بە حکوومەتی فیدراڵ بەمانای تاڵانکردنی سەروەتی عێراقەوە دێت، کەمال ساعیدی بە ئەلئانی راگەیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 150 تا 160 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی دەروەی وڵات کرووە، کەچی پارەی 50 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بە حکوومەتی فێدرال داوە، دوای تێپەراندنی پرۆژە بوودجەی گشتیش هەرێمی کوردستان هەڕەشەی تەسلم نەکردنەوەی پارەی پیترۆل و هەروەها سەربەخۆبوونی ئابووری کوردستانی لە نێو عێراقدا کردووە، ساعیدی راشیگەیاند: شەراکەتی لە عێراق لەسەر ئەو بنەمایە هەر لە بنەرەتدا فەشەلی هێناوە . چۆن دەکرێت هەرێمی کوردستان سەدا حەڤدە لە نەوتی باشوور وەربگرێت و هاوکات نەوتی خۆشی بۆ خۆی بێت.




