٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق بە هۆی نەبوونی یاسای نەوت و گاز رۆژانە بە ملیۆنان دۆلار زیان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info/رۆژانە بە هۆی پەسەند نەکردنی یاسای نەوت گازەوە ئابووری عێراق بە ملیۆنان دۆلار زیان دەکات، شارەزایەکی ئابوری عێراق لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەروو: کە نەبوونی یاسا نەوت و گاز وای کردووە، ئابووری عێراق رۆژانە بە ملیۆنان دۆلار زیان بکات، لەبەر ئەوەی گازەکانی سروشتی بەبێ ئەوەی سوودی لیوەربگێرێت رۆژانە بەفیرۆ دەچێت، مەحمەد رەزا ئاشکراشی کرد: کە عێراق لە رابردوودا نەیتوانیوە سوود لە وەبەرهێنانی گازەوە بکات، چ ئەوانەی کە لە ناخی زەوییەوە دەردەچن و یا ئەوانەی لە کاتی دەرهێنانی نەوەت بە شێوەیەکی سروشتی دەردەچن، رەزا هۆکاری ئەو زیانەی بۆ کۆمەڵێک فاکتەر گەراندەوە و گرنگترینیشیان، بۆ نەبوونی پرۆژە یاسای نەوت و گازی گەراندەوە. 

هەواڵی پەیوەندیدار