٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عەبدوڵلا گول: با پەكەكە و بەدەپەیش سەمیمیەتی خۆیان نیشان بدەن

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/ سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوڵلا گول لە كاتی سەردانی خۆی بۆ وڵاتانی ئەسكەندیناڤیا لە فرۆكەخانی ئانكارا باسی قۆناخی چارەسەری پرسی كوردی كرد و گوتی: دەوڵەتی توركیا بە هەر هەمووی پێكهاتەكانی خۆیەوە زۆر بە جدی و بە هەستیاری هەنگاو بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد دەنێت و خەڵكی توركیایش پشتگیری لەم هەنگاوانەی دەوڵەتی توركیا دەكەن.

عەبدوڵلا گول لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی بەوە كرد كە پشتگیری كردنی خەڵك لە هەنگاوەكانی چارەسەری هێزێكی یەكجار زۆر دەداتە دەوڵەتی توركیا و دەوڵەتیش بەوە پەڕی هێز و توانایی خۆیەوە هەوڵ بۆ سەرخستنی ئەم قۆناخە دەدات، بەڵام بۆ سەركەوتنی ئەم قۆناخی پێویستە پەكەكە و بەدەپەیش سەمیمیەت و جدیەتی خۆیانیان نیشان بدەن و هەنگاوی ئەرێنی بنن تا بەمجۆرە قۆناخەكە لە هەر دوو لایەوە بە سەركەوتوویی بەرێوە بچێت.

سەرۆككۆماری توركیا لە كۆتایی وتەكانیدا گوتی: دەبێت پەكەكە بە دڵ هەنگاو بنێت و نەكەوێتە نێو شك و گۆمانەوە بە خێرایی چەكەكانی دابنێت و گوێرایەلی داواكارییەكانی كۆمەڵگە بێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار