٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دەزگای كوندا: بارودۆخی پارتە سیاسییەكانی توركیا گۆڕانی بە سەردا دێت

سەرچاوە: KDP.info

توركیا- KDP.info/لە چەند رۆژی رابردوو دەزگای كوندای توركی بۆ راپرسی و پرسە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە بارودۆخی ئەم دواییەی توركیا و هێز و ئاستی دەنگی پارتە سیاسییەكانی ئەو وڵاتە راپرسییەكی ئەنجام داوە.

لەم راپرسییەدا كە لە 30 شار، 99 شارۆچكە و 150 گونددا ساز كراوە دوو پرسیار ئاراستەی بەشداربووەكان كراون.

پرسێكیان سەبارەت بە چارەسەر كردنی پرسی كورد و هەڵبژاردنە گشتییەكان بووە و پرسیار كراوە ئایا ئەگەر پرسی كورد چارەسەر بكرێت دەنگێت بە كامی پارتی دەدەی؟

لە وەڵامدا لە سەدا 51 بەشداربووەكان دەنگیان بە ئاكەپە، لە سەدا 22.6 جەهەپە، لە سەدا 13.6 مەهەپە و لە سەدا 7ی بەشداربووەكان دەنگیان بە بەدەپە داوە.

لە پرسی دووەمدا سەبارەت بە پشتگیری كردنی سەرۆكی پارتە سیاسییەكانی توركیایش لە سەدا 50.5ی بەشداربووەكان پشتگیری ئەردۆغان، لە سەدا 13.9 پشتگیری سەرۆكی جەهەپە كەمال قڵێجدارئوغڵوو، لە سەدا 7.5 پشتگیری سەرۆكی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی و لە سەدا 2.4 ی بەشداربووەكان پشتگیری هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاشیان كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار