نەتەوەیەکگرتووەکان: پتر لە یەک ملیار برسی لە جیهان هەیە

KDP.info/ بەرێوەبەری بەرنامەی خۆراکی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان هیلین کلارک رایگەیاند: ئێستا لە جیهان پتر لە یەک ملیار مرۆڤ رووبەرووی هەژاری و برسییتی بوونەتەوە، سەرەرای هەموو ئەو هاوکاریانەی پێشکەش دەکرێت، هیلین کلارک ئەوەشی خستە روو کە پیشکەوتن لە هەر یەکە لە چین و بەرازیل و مەکسیک و هێندستان بۆ نەهێشتنی برسیەتی هاتۆتە ئاراوە، بەڵام لە چەند وڵاتێکی تر وەک کۆلۆمبیا بە هۆی شەری ناوەخۆییەوە، نەتوانراوە هیچ پێشوەچونێک لەو بارەیەوە بێتە ئاراوە. کلارک هەروەها راشیگەیاند گەورەترین بەربەست لە بەردمیان بۆ نەهیشتنی برسیەتی نەبوونی ئاسایشە لە زۆربەی ئا وڵاتانەی کە رێژەی برسییەتییان تێدا کەمە.




