مالیکی ئامادەیی بۆ پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانی دەربری

KDP.info/ نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادیی خۆی نیشانداوە لە گەڵ نێچرڤان بارزنی گشت کێشە هەلپسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ و چارەسەر بکات. راوێژکاری سەرۆک وەزیران عێراق عەلی موسەوی ئەمرۆ رایگەیاند: نوری مالیکی ئامادەیی دەربریوە بۆ پێشوازی کردن لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچرڤان بارزانی و دانیشتن لە گەڵی لە سەر یەک مێزی دانووستان بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی گشت کێشە هەڵپسێردراوەکانی نیوان هەرێم و ناوەند، مالیکی راشیگەیاندووە: کە کێشەکانی نێوان هەردوولا نەگەیشتۆتە خالێکی بنبەست، ئەگەر خاڵێکی ناکۆکێش هەبێت، دەکرێ لە رێگای دادگای فێدراڵییەوە یەکلابکرێتەوە.




