نەتەوەیەکگرتووەکان: پتر لە یەک ملیار برسی لە جیهان هەیە

KDP.info/پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئاوەرەکانی سوریا لە چەند مانگی داهاتوو، بە هۆی بەردەوای شەر و کوشتاریی بۆ 3 ئەوەندی ئێستا زیاتر ببێت، کۆمسیۆنی کاروباری پەناهەندەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند: ئێستا یەک ملیۆن ئاوارەی سوریا لە دەروی ئەو وڵاتە ژیان بەسەر دەبن، ئەگەر کێشەکانی ناوخۆی سوریا یەکلانەکرێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2013 رێژەکە بۆ
3ئەوەندی ئێستا بەرزترببێتەوە، هەر بەگوتەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرس زۆربەی ئاوارەکانی سوریا لە ژن و منداڵ پێک هاتوونو لەکاتی ئەگەری نەگەیشتن بە چارەسەریش، گۆتێرس پێشبنی کرد رەوشی ناوخۆی سوریا پەرە بستێنێ و ناوچەکانی دەوروبەری ئەو وڵاتەش بگرێتەوە. بە پێی ئامارەکانش زیاتر لە 75هەزار ئاوارەی سوریا ئێستا لە هەرێمی کوردستانن.




