٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکانی سەرۆک

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە سەبارەت بە هەواڵێكی سایتی ئاوێنەنیوز

سەرچاوە: KDP.info

لە ئێوارەی 9ـی 3ـی 2013ـدا سایتی ئاوێنەنیوز لە زاری سەرچاوەیەكی نادیارەوە هەواڵێكی بڵاو كردووەتەوە كە گوایە لە كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەی ڕابردووی بەڕێز سەرۆكی هەرێم لەگەڵ نوێنەرانی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پارلەمانی عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕالیدا نوێنەری گۆڕان نەیهێشتووە ڕاگەیێندراوی كۆبوونەوەكە بە ناوی كوتلە كوردستانییەكانەوە بێت و گۆڕان داوای كردووە بە ناوی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بێت.

بەر لە هەموو شتێك ڕایدەگەیێنین كە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە تەنیا كوتلە كوردستانییەكان نەبوونە بەڵكو كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتیی سەرۆكی هەرێم و ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پارلەمان و سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و وەزیرە كوردەكانی حكوومەتی ئیتحادی و نوێنەرانی كوتلە كوردستانییەكانی پارلەمانی عێراق و چەند وەزیرێكی حكوومەتی هەرێم ئەنجام دراوە. بۆیە نەدەكرا ڕاگەیێندراوەكە تەنیا بە ناوی كوتلە كوردستانییەكانی پارلەمانی عێراقەوە بێت. جگە لەوەیش ئەو مەسەلەیە بە هیچ شێوەیەك جێگەی نیقاش نەبووە و نەبووەتە هۆی دروستبوونی ڕای جیاواز و گەنگەشە. بە پێچەوانەوە كۆبوونەوەكە لە كەشێكی زۆر ئیجابی بەڕێوە چوو و تێكڕای لایەنە بەشداربووەكان بەشدارییەكی باشیان لە كۆبوونەوەكەدا هەبووە.

داوا لەو میدیایە دەكەین پیشەییانە مامەلە لەگەڵ ڕووداو و ڕاستییەكاندا بكات و هەوڵ نەدرێت ڕای گشتی بە لاڕێدا ببرێت.

وتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێم

٢٠١٣/٣/١٠

هەواڵی پەیوەندیدار