٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د.سەلام خۆشناو: ئەگەرهه‌یه‌ ھەردوو بەشی کوردی زانکۆی بەغدا دابخرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەkdp.info/ د.سەلام خۆشناو بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکوومەتی عێراقێ بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ ئاھەنگێک لەبەغدا بەبۆنەرۆژی جیھانی ئافرەتان سازکراو تێدا وەزیری خوێندی باڵا گوتی بەنیازن زانکۆیەک بەناوی زانکۆی کچان دروست بکەن، چونکە کۆلیژی پەروەردەی کچان و کۆلیژی زانستی کچان ھەیە، بەڵام ئەوەی ئێستا بەنیازن دروستیبکەن دبێتە زانکۆی کچان.

د.سەلام خۆشناو گوتیشی: مەبەست لە دروستکردنی ئەم زانکۆیە بۆئەوە نییە کچ و کوڕ لەیەک جیابکەنەوە، بەڵکو وەک گرنگی دانە بەئافرەتان لەعێراق .

خۆشناو ڕونیشیکرده‌وە، لەبەغدا دوو بەشی کوردی لە زانکۆکان ھەیە، بەڵام کێشەی مامۆستایان ھەیە و ئەومامۆستایانەی لەو دوو بەشە دەوام دەکەن بەنیازن بگەڕێنەوە کوردستان، ئەگەر ئەمانەش بگەڕێنەوە ئەوکات ئەم دوو بەشە دادەخرێن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە داوامان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە ئەم کێشەیە چارەسەربکات و مامۆستا دابین بکات کە ھەفتانە گەر بتوانن رۆژێک بێن دەرس بڵێنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەسەرنەبووە.

بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ڕاشیگەیاند: داوادەکەین مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان ھاوکاریمان بکەن و بێن لەوێ محازەرە بڵێنەوە، چونکە کارێکی باش نییە ئەو دوو بەشە دابخرێن، لەبەرئەوەی بەشێکیان 52دوو ساڵە لەبەغدا ھەیە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستا کەس ئامادە نییە بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار