د.رزگار: گەرانەوەی کورد لەبەغدا بڕیارێکی مێژویی و نیشتیمان پەروەرانەیە

بەغدا- تایبەت بەKDP.info/ د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەkdp.infoراگەیاند: عێراق بەرەوە دکتاتۆریەت ھەنگاو دەنێ، چونکە بارودۆخی ئێستای عێراق ساڵانی 1973تا1979 مان بیردێنیتەوە کە ئەوکات سەدام حوسێن بوو بەدکتاتۆر و چەندین کارەساتی ئەنجامدا، بۆیە ئەگەر ئێستا ھەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە نەدرێت پەشیمان دەبینەوە و ھەموو لایەک زەرەرمەندەبین، تەنانەت ئەوانەی ئێستاش کە پشتگیری لێدهکەن.
د.رزگار گوتیشی: عێراقی نوێ لەسەر تەوافق دروست بووە، بۆیە ئەوەی ئێستا مالیکی دەیکات فەرزکردنی زۆرینەیە بەسەر کەمینە، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ھەموو لایەنەک .
ناوبراو ڕونیشیکردهوە، پێویستە ئیمەی کورد ھەڵویستێکی ڕون و ئاشکرامان ھەبێت و خۆمان یەکلایی بکەینەوە، چونکە شەراکەت نەماوە و ھەموو بڕیارەکان بۆتە زۆرینە، کەواش بێت کورد ھیچ ڕۆلێکی نامینێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاری گەڕانەوەی کورد لە بەغدا ھەڵوێستێکی مێژوویی و نیشتیمانی پەروەرانەیە، چونکە ھیچ جێگرەوەیەک نییە لەمە زیاتر و ھەموو ڕێگاکان لەبەر گیراوە سودی نەبووە و مالیکیش متمانەی بەھیچ شتێک نییە .




