٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەستی پێکردۆتەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەkdp.info/ عەمید قادر سدیق بەڕێوبەری گشتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ھاتوو چۆی ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ڕانەگیراوە، بەڵام پێویستە بەپێی رێنمایی نوێ ھاوردە بکرێن و ئەو لیژنەی پێکھاتووە کۆنترۆلی کوالیتی بکات و پشکنینی تەواو بۆ ئۆتۆمبێلەکان بکرێت کە شیاون بێنە ھەرێمی کوردستان ئەوکات ھاوردە بکرێت.

عەمید قادر سدیق گوتیشی: ئەو لیژنەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران پێکھاتبوو ئێستا دەست بەکاربووە لە خاڵە سنورییەکان و پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان دەکەن و ھەر ئۆتۆمبێلێک لەپشکنین دەربچێت ھاوردە دەکرێت، بەپێچەوانەوە ناھێڵن ھاوردە بکرێت.

سدیق ڕونیشیکردەوە، ئێستا تەنھا رێگا بەئۆتۆمبێلی 2013دەدرێت ھاوردەی ھەرێمی کوردستان .

لەناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بەربڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ کۆردستان قەدەغەکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار