٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارزان مەلاخالید : سەرۆك بارزانی هەمیشە هانی ڕادیۆی دەنگی كوردستانی دەدا بۆ سەركەوتنی راپەڕین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ بێژەری ڕادیۆی دەنگی كوردستان ئاماژە بەسەركەتنی هەنگاوەكانی ڕادیۆكەیان دەكات لەسەردەمی ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ئەوەش دەخاتەڕوو سەرۆك بارزانی بەبەردەوامی ئاگاداری كردوونەتەوە لە بەردەوامی خەباتیان بۆ سەركەتنی راپەڕین.

بارزان مەلاخالید بێژەی رادیۆی دەنگی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ KDP.info رایگەیاند: دوای لێدانی سەدام لەلایەن هاوپەیمانەكانەوە لە ساڵی 1990 هەرێمی كوردستانیش لە ساڵی 1991 كەوتەخۆی ئیتر لەو كاتەدا كوردستان كرابووە چەند هەرێمێكەوە، دیارە رادیۆی دەنگی كوردستان هاوشانی ڕادیۆی گەلی كوردستان كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەیبوو رۆڵی هەرە گرنگیان بینی و ڕاگەیاندن لە بەرەكانی پێشەوەی جەنگ بوو ئەگەر هاتباو راگەیاندن لە پێشەوەی شۆڕش نەبوایە ئەوە دوورنەبووە ئەو حەماسەت و هێزەی بە پێشمەرگەوە هەبوو نەهاتبایەدی.

مه‌لا خالید گوتییشی: ئێمە لەپێش راپەڕین جەنابی سەرۆك بارزانی قسەی لەگەڵ كردین كە ئەگەر راپەڕین روویدا چۆن بكەوینە خۆ و پێشتریش زەمینەمان خۆشكردبوو، دەوری كاریگەرمان هەبوو لە خرۆشدانی گەل و رووخانی وررەی دوژمن.

دەربارەی ستافی ئەو رادیۆیە بارزان مەلاخالید گوتی: ئێمە لە رادیۆ چەند كەسێك بووین لەوانە (مەسعود ساڵەی و ڕێبوار یەڵدا) كە ئەندامی سەركردایەتی بوون لەوێ پێكەوە كارمان كردووە، بۆیە دەبێت هەموو دەزگا راگەیاندنەكانی پارتی ئەوە بزانن كە رادیۆی دەنگی كوردستان رادیۆی دایكە.

ئەوەشی خستەڕوو جەنابی سەرۆك لە رانیە بوو بروسكەی كردووە بۆ ئەو بۆ ئەوەی بەبەردەوام كاربكەن لەسەر سەركەوتنی گەل و رووخانی رژێمی بەعس و هەمیشە سەرۆك بارزانی لە پەیوەندی دابووە لەگەڵ ستافی رادیۆ.

هەواڵی پەیوەندیدار