٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێکخەری خۆپیشاندانەکانی کەرکوک تیرۆر کرا

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک- تایبەت بەKDP.info / بەیانی ئەمڕۆ رێکخەری خۆپیشاندانەکانی کەرکووک لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو لەنزیک ماڵەکەی خۆی تیرۆ کرا.

فەرھاد حمە عەلی بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی کەرکووک بەkdp.infoراگەیاند: کاتژمێر10بەیانی ئەمڕۆ لەگەرەکی واستی شاری کەرکووک چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لەبونیان عوبێدی رێکخەری خۆپیشاندانەکانی کەرکووک کرد، لەئەنجامدا گیانی لەدەست دا.

فەرھاد حمە عەلی گوتیشی: چەند جارێک ھەوڵی تیرۆکردنی دراوە و پێش ھەفتەیەک تەقەی لێکرا و بەسوکی برینداربوو، بەڵام ئەمڕۆ بەھۆی گرانی برینەکەی گیان لەدەست داوە.

ناوبراو ڕونیشیکردەوە،ھێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بەلێکۆڵینەوە و تەرمی ناوبراویش ڕەوانەی بزیشکی دادوەری کراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار