هاوپه‌یمانی كوردستان لە دانیشتنه‌كانی داهاتوو ئامادە دەبێت

کەرکووک-KDP.info/هاوپه‌یمانی كوردستانی وێڕای تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی عێراق بەبێ خواستی کورد, به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران ده‌بن، له لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆی دیجله، حه‌سه‌ن جیهاد پەرلەمانتاری کوردستانی ئەوەی خستەروو: كه به‌نیازن سكاڵا پێشكه‌ش به دادگای فیدراڵی بكه‌ن سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك له‌بڕگه‌كانی پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی، له‌و باره‌یه‌وه‌ش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی ده‌بێت، حه‌سه‌ن جیهاد باسی له‌وه‌شكرد، په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی عێراق به‌و شێوه‌یه كارێكی زۆر مه‌ترسیداره، چونكه په‌سه‌ندكردنی یاسا گرنگ و هه‌ستیاره‌كان به‌و كه‌موكورتی و ناشه‌فافێتیه شكستهێنانی مه‌بده‌ئی ته‌وافوقه له‌عێراقدا.




