رەزامەندی لەسەر ئاوەدانكردنەوەی ناوچە توركمانییەكان درا

کەرکووک-KDP.info/ سەرۆكی بەرەی توركمانی رایگەیاند: کە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاری لەسەر زیادكردنی بڕگەیەك بۆ مادەی 13داوە، كە تێیدا وەزارەتە پەیوەندیدارەكان پەیوەست دەكات بە جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ژمارە 30 بۆ ساڵی 2013 كە جەخت لەئاوەدانكردنەوەی ناوچە توركمانییەكان دەكات، بە چاودێری وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری پارێزگاكان، ئەرشەد ساڵحی بە کەرکووک ناوی راشگەیاند: ئەو رەزامەندبوونەی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەیەکە بە گۆڕانكاری لە بەرامبەر سیاسەتی بەرەی توركمانی لەسەر چەسپاندنی مافەكانی پێكهاتەی توركمانی، جێی باسە:ئەنجومەنی وەزیران بڕی 285 ملیار دیناری تەرخانكردووە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە توركمانیەكان لە عیراقو پێنجشەممەی رابردووش (7/3) پەرلەمان لەنێو بودجەی (2013) دا ئەو بڕە پارەیەی پەسەندكرد.




