شێخ حاتەم: نە بەنوری مالیکی نە بە هیزە ئەمنییەکانی داننانێم

بەغدا -KDP.info/سەرۆکی عەشیرەتی دلێم رایدەگەینێت کە دان بە بەنوری مالیکی نانێت تا دان بە هێزە ئەمنییەکانی ئەو دابنێت، شێخ حاتەم سلێمان راگەیاندووە: کە ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دارودەستەی هەواڵگری مالکییەوە ئاراستەی کراوە، گوایە هاریکاری رێکخراوی قاعیدە دەکات، زۆر شەرمنانەیە و دوورە لە راستی و پێویستی بە وەڵامدانەوە نییە، سەرۆکی عەشیرەتی دلێم بە مەدا پرایسی راگەیاند:کە ئەو لێکۆڵینەوەی دەرێخستووە کە گوایە دەیسەڵمێنێت هارێکاری قاعیدەم کردووە، جێگای باوەر نییە ئەو خەڵکانەش لە رێگای ئەشکەنجە و ناچارکردنیانەوە ئەو تۆمەتانەیان هەڵبەستووە، من دان بە بەنوری مالیکی نانێم ئینجا چۆن دان بە هێزە هەواڵگریەکەی دا دەنێم، هەواڵگری بابل پێشتر رایگەیاندبوو کە شێخ سلێمان و ئەبو ریشە کە دوو سەرۆک عەشیرەتی پارێزگای ئەنبارن، هاریکاری رێکخراوی قاعیدەیان کردووە.




