سوپای ئێران لەسەر سنوری عێراق دەستی بە مانۆری سەربازی کرد

ئێران -KDP.info /سوپای دەریاوانی ئێران لەسەر سنوری عێراق دەستی بە مانۆری سەربازی کرد کە 3رۆژ دەخاێنێت، فەرماندی هیزەکانی پیادەی ئێران ئەحمەد رەزا بوردستان رایگەیاند: بە هاوبەشی لە گەڵ هێزە دەریاییەکان، هێزەکانی پیادە و چەند یەکەیەکی زریپۆش و تۆپ و ئامێری دیکەی سەربازی، بەشداری لەو مانۆرە فروانە سەربازییە دەکەن، کە لە پاریزگای خۆرستانی نزک بە سنوری عێراق بەرێوەدەچێت، رەزا بوردستان ئامانجی مانۆرەکەشی خستەروو ورایگەیاند: ئامانجمان لەم مانۆرە بەهێزکردنی توانی سەربازی و تاقیکردنەوەی 3جۆرە مووشەکی تازەی سەربازییە.




