٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مالیکی هەوڵدەدات لە بواری پێترۆڵدا لەگەڵ ئێران پەیوەندییەکانی فراوانتر بکات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info/ نوری مالیکی هەوڵدەدات لە بواری وزە و پێترۆڵدا پەیوەندییەکانی لەگەل ئێران فراوانتر بکات، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کردووە: لە بەغدا و لە چوارچێوەی پێشوازیکردنی لە وەزیری پێترۆلی ئێران روستەم قاسمی، مالیکی داوای هاریکاری لە ئێران کردووە، کە لە رووی پێداوێستی وزە و نەوەت و گازەوە خواستەکانی عێراق دابین بکات، لای خۆشیەوە رۆستەم قاسمی رایگەیاندووە: لەسەر داواکاری ‌‌‌‌‌‌‌حکومەتی عێراق لە ماوەی ٣ مانگی داهاتوودا ئێران تەواوی پێداویستەکانی غاز بۆ عێراق هەناردە دەکات. ئەم داواکارییە لە کاتێک دایە کە عێراق یەکێکە لە وڵاتە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان لە بوای پێترۆلدا.

هەواڵی پەیوەندیدار