٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەحمەد گەرمیانی:ئاسیاسێل داوای لێبوردن نەکات سکاڵای یاسایی لەسەریان تۆمار دەکەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بەKDP.info / ئەحمەد گەرمیانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە kdp.infoراگەیاند: گرێبەستێکمان لە گەڵ ئاسیاسێل ئیمزاکردووە کە 30ھەزار سیمکارت پێشکەشی مامۆستایانی کوردستان بکات بێ بەرامبەر و داشکاندن لە نرخی پەیوەندیکردنی مامۆستا بۆ مامۆستا دەبێت بەرێژەی  25% و مامۆستا بۆ ئاسیاسێل 50% و ھەر ھێلێکیش 50نامە بێ بەرامبەری تێدا دەبێت، بەڵام بەرپرسێکی کۆمپانیای ئاسیاسێل رایگەیاندووە ئەمە ھیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتی مامۆستایان نییە، بەڵام تاوەکو ئێستا روون نەبۆتەوە کە ئەو بەرپرسە کێیە.

ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی: ئێمە بەفەرمی گرێبەستمان لە گەڵ ئاسیاسێل کردووە و داواشمان لێیان کردووە ڕونکردنەوە لە بارەیەوە بدەن.

گەرمیانی رونیشیکردەوە، ئەگەر بۆمان ئاشکرابێت کە ئەو کەسە بەپرسی کۆمپانیای ئاسیاسێلە و بەناوی ئەوان قسەی کردووە، پێویستە ئاسیاسێل داوای لێبوردن بکات، بەپێچەوانەوە سکاڵای یاسایی لە سەر کۆمپانیای ئاسیاسێل تۆمار دەکەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار