٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانتارێکی کورد: کشانەوەی کورد لەبەغدا درەنگە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر- تایبەت بە KDP.info/ ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیر و پەرلەمانتارە کوردەکانی بەغدا کۆبووە و تێدا بڕیاردرا لە بەغدا بگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان تاوەکو ھەڵوێستی کۆتایی رادەگەینن، پەرلەمانتارێکیش پێیوایە پێویست بوو پێش چەند ساڵێک کورد لەبەغدا بکشابایەوە.

د.مەحمود عوسمان ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بە kdp.infoراگەیاند: کشانەوەی پەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکان لە بەغدا ھەنگاوێکی باشە، بەڵام پێویستە ئەم بڕیارە پێش چەند ساڵێک درابا.

د.مەحمود عوسمان گوتیشی: بەپێی دەستور ئێمە لە عێراق شەریکین و پێویستە ھەموو شتێک بەتەوافق بێت، بەڵام ئێستا بۆتە زۆرینە و لە پەسەندکردنی بودجەش ھەر بە زۆرینە بوو، بۆیە پێویستە کوردیش ھەڵوێستی ھەبێت و بێ دەنگ نەبێت.

عوسمان رونیشیکردەوە، نوێنەرەکان لە بەغدا دەگەڕێنەوە لە ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکەن و بڕیاری خۆیان دەدەن، ھەر چەندە بڕیارەکە دواکەوتووە، بەڵام ئێستاش ھەر باشە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار