سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژی كردنە سه‌ر خۆپێشانده‌رانی مووسڵ ده‌كات

له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی دوێنێ هه‌ینی 8/3/2013 كرایه سه‌ر خۆپێشانده‌ران له شاری مووسڵ، هاووڵاتییەک كوژرا و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.
له‌كاتێكدا ئێمه به توندی ئه‌و رووداوه ئیدانه ده‌كه‌ین، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین خۆیان له توندوتیژی و به‌كارهێنانی هێز به‌دوور بگرن، چونكه ئه‌م ره‌فتارانه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌چارەسەر کردنی ئەو قەیرانە ناكات كه ماوه‌یه‌كه وڵاتی تووش كراوه....
سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ین و هیوای خێرا چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان
٢٠١٣/٣/٩




