٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: مالیکی خه‌ریکە حکوومەتی شەراکەت دەگۆرێ بۆ زۆرینە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- تایبەت بەKDP.info /ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەKDP.INFOڕاگەیاند: لەوەتەی نوری مالیکی دەستەلاتی گرتۆتە دەست قەیران لەدوای قەیران دروست دەکات و تاوەکو ئێستاش نەیتوانیوە یەک قەیرانیش چارەسەربکات، بۆنموونە کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا تائێستا نەیتوانیوە یەک کێشە چارەسەربکەت و ئێستا کێشەی سوننەکانیشی ھاتۆتە سەر و خۆپیشاندان بەردەوام لەدژی حکوومەت ئەنجام دەدرێت، لەجیاتی جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان تەقیان لێدەکرێ و دەکوژرێن، بۆیە بەم شێوەیە ناتوانێ یەک قەیرانیش چارەسەربکات.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: نوری مالیکی متمانەی بەشەراکەت نییە، بۆیە بەتەنھا بڕیار دەدات و دوو پێکھاتەکەی دیکەی پشت گوێ خستوە و دەیەوێ زۆرینە بەسەر کەمینە فەرز بکات.

ئەبوبەکر ڕونیشیکرده‌وە، ئێستا خریکە حکوومەتی شەراکەت دەگۆرێت بۆ زۆرینە، چونکە لە پەرلەمان بەزۆرینەی دەنگی شیعەکان بودجە پەسندکراو ھەردوو پێکھاتەی کوردو سوننە بەشدار نەبوون تێدا و لەحکوومەتیشی خه‌ریکە وەزیرەکانی سەر بە عێراقییە دەست لەکار دەکێشنەوەو رۆژێک دوای ئەو ده‌بینین کەسێکی نزیک لەخۆی بەوەکالەت لەشوێنیان دەست بەکار دەبێت و دور مەگرە وەزیرەکانی کوردیش بکشێنەوە و کەسانی نزیکی خۆی لەشوێنیان دانێت و دواجار ببێتە حکوومەتێکی زۆرینە وەک خۆی دەیەوێ

هەواڵی پەیوەندیدار