٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نادر ڕۆستایی: پێشبینی دەکەین لە نەورۆزی ئەمساڵ نزیکەی 400ھەزار گەشتیار سەردانی کوردستان بکەن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-تایبەت بەkdp.info/ نادر ڕۆستایی وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoڕایگەیاند: ماوەیەکە بەردەوامن لە ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردنی گەشتیاران لەرۆژانی چەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی باڵا پێکھاتووە و لە ھەرپارێزگایەکیش لیژنەیەکی تایبەت پێکھاتووە بۆ ئەوەی بتوانی باشترین خزمەتگوزرای بۆ گەشتیاران دابین بکەن و بة شێوەیەکی زۆر باش پێشوازیان لێ بکەن.

نادر ڕۆستایی گوتیشی: تائێستا لەئامادەکارییەکانیان بەردەوامن و ئومێدەوارن بتوانن لەکاتێکی نزیکدا بتوانن ئامادەکارییەکان تەواو بکەن، بۆ پێشوازیکردن لەگەشتیاران  كه‌ باشتر بێت لەساڵی پار.

ڕۆستایی ڕونیشیکرده‌وە، ساڵ بەساڵ رێژەی گەشتیاران بۆ ھەرێمی کوردستان لەزیاد بوون دایە ، بۆیە بۆ ئەم ساڵیش پێشبینی دەکەین نزیکە  400ھەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان بکە.

پارساڵ 350ھەزار گەشتیار لەخوارو ناوەڕاستی عێراق و وڵاتانی دەورووبەری ھەرێمی کوردستان سەردانی کوردستانییان کردبوو لەڕۆژانی جەژنی نەورۆز.

هەواڵی پەیوەندیدار