کەلار ..دوو گەنج بەر چەقۆ دەدرێن و ئافرەتکیش خۆی سوتاند

کەلار -KDP.info/له ماوه‌ی دوو رۆژدا، به چه‌قۆ هێرش ده‌كرێته سه‌ر دوو گه‌نج و برینداریان ده‌كه‌ن، ژنێكیش به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه خۆی ده‌ستوتێنێت و دواتر گیان له ده‌ست ده‌دات. هەوڵنێرمان لە كه‌لار پێرایگه‌یاندین : شه‌وی رابردوو گه‌نجێك به برینداری گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی كه‌لار، كه شوێنی برینی چوار چه‌قۆی پێوه‌بووه، گه‌نجه‌كه پێیڕاگه‌یاندین كه له‌لایه‌ن چوار گه‌نجه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و به‌ر چه‌قۆیان داوه، هەروەها شه‌وی پێشووتر گه‌نجێكی دیكه گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و ئه‌و گه‌نجه‌یان شوێنی برینی حه‌وت چه‌قۆی پێوه‌بووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ژنه مامۆستایه‌كی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له شاری كه‌لار خۆی ده‌سووتێنێت و به‌هۆی زۆریی رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌یه‌وه، گیانی له‌ده‌ستده‌دات.




