رووسیا.. ھەرگیز داوا لە ئەسەد ناکەین دەسەڵات بەجێبێڵێت

رووسیا -KDP.info/روسیا بە پێچەوانەی وڵاتانی رۆژئاوا، ھەرگیز داوا لە بەشار ئەسەد سەرۆکی رژێمی سوریا ناکات دەسەڵات بەجێبێڵت. سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا، لە لێدوانێکی دا بۆ رادیۆی بریتانیا رایگەیاند: نابێت رۆیشتنی ئەسەد بکرێتە مەرجی پێشوەخت بۆ چارەسەری ئاشتییانەی قەیرانی سوریا، ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا، چەندینجار تەئکیدی کردۆتەوە، کە بەھیچ شێوەیەک کورسی دەسەڵات جێ ناھێڵێت، لەلایەکی ترەوە زۆربەی زۆری وڵاتانی رۆژئاوا ئاماژە بەوە دەکەن، گەر بەشار ئەسەد دەسەڵات جێبێڵێت، جەنگ لە سوریا کۆتایی پێدێت و بوار بۆ چارەسەرێکی سیاسی دێتە ئاراوە، ھاوکات لەگەڵ ئەو لێدوانە دژ بەیەکانەش، دوێنێ لە سوریا بەھۆی توندوتیژییەکانی و بۆردومانی فڕۆکەو تۆپەکانی سوپای سوریاوە، زیاتر لە ٨٤ کەس کوژران، کە زۆربەیان لە دیمەشق و ریفی دیمەشق و حەڵەب و حمس بوون.




