٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە بودجەی 2013دا 3ملیار دۆلار بە نوری مالیکی دراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -Kdp.info/دوای هەشت جار لە دواخستنی دەنگدان لەسەری و دواتر پەسەندکردنی بەشێوەیەک کە نارەزایی بەشێک لە لیستەکانی لێکەوتەوە و پرۆسەی دەنگدانەکە لە قازانجی سەرۆک وەزیران عێراق تێپەرێندراوە، ئەندامی لیژنەی ئابوری نوێنەران عەبدلستار رێسان رایگەیاند: ئەو شێوازەی دەنگدانەی کە لەسەر پرۆژەی بودجەی گشتی بەرێوە چوو، بۆ دەستکەوتی هەلبژاردن بووە و لە نێو بودجەکەشدا ٣ ملیار دۆلار بە نوری مالیکی بەخشراوە،کە دەتوانێ بۆ پروپاگەندی هەڵبژاردنی داهاتوو بەکارە بهێنێت، رێسان راشیگەیاند: بە پێی پرۆژەی بودجەکە هەموو ئەو سولفانەش چاوپۆشی لێدەکرێت، کە لە ساڵی ٢٠٠٨ لە رێگای ئیمزای سەرۆک وەزیرانەوە سەرفکراون، لای خۆشیەوە نەجیبە نەجیب پەرلەمنتاری عێراقی رایگەیاند: دانگدانەکە پێچەوانی سازانی سیاسییە و پاش دەنگدانی سەرۆکایەتی کۆمار هاوپەیمانی کوردستانی تانە لە دەنگدانی پرۆژە دەستورەکە دەکات، لەبەر ئەوەی بە تەواوی پێچەوانی هەموو رێکەوتنەکان و دەستوری عێراقە.

هەواڵی پەیوەندیدار