٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەشواق جاف : بارزانی لەگەڵ سەرۆكی كوتلە سیاسییەكانی كوردستان لەبەغدا كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info/ ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە بەغدا كۆدەبێتەوە، ئەوەش دەخاتەڕوو دەسەڵاتی بەغدا ڕەخنەكانی سەرخۆی دەكاتە پراكتیكی.

لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoئەشواق جاف ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی كوتلە سیاسییەكانی كورد لە بەغدا كۆدەبێتەوە، سەبارەت بەئامانجی كۆبوونەوەكە گوتی : كێشەكانی دوایی عێراق بە تایبەتی تێپەڕاندنی بودجە و مەترسییەكانی دوای ئەوە، یەكێك دەبێت لە تەوەرەی باسەكان، چونكە سەرۆكی كوتلەی دەوڵەتی یاسا و ئەندامانی ئەو لیستە دەڵێن بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو ئاراستەی كە گرتویانەتە بەر لە كاتێكدا بارزانی گوتی (عێراق بەرەو دیكتاتۆریەت دەچێت) بەڵی ئێستا ئەوە بۆتە واقیع و عێراق بەرەو دیكاتۆری دەچێت".

 گوتیشی : چەند یاسایەكی گرنگ ماوە تائێستا نەخراوەتە دەنگدانەوە، وەك یاساكانی نەوت و گاز و مەسەلەی مادەی 112ی دەستوری عێراق و یاسای پێشمەرگە، لە كاتێكدا مالیكی دوێنێ داوای هەمواركردنەوەی دەستوری كردووە، ئەوەش جۆرێكە لەو پەیامەی دەیگەیەنێتە هەرێمی كوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار