٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

خەڵاتكراوێك: بە پاپایی فاتیكانم گوت ئەوە بارزانییە هەمیشە چاوی لە خزمەتكردنی لێقەوماوانی ناو عێراق بووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - باڵوێزی ڤاتیكان لە عێراق و مەملەكەتی هاشمی ئوردنی خەڵات دەبەخشێتە چالاكوانێكی كورد وەك ڕەمزێك بۆ كاركردن لەمەڕ نەتەوە جیاوازەكان و ئاینەكان بە شێوەیەكی یەكسان، ئەو چالاكوانەیش پەیامی كوردستان دەگەیەنێتە پاپا.

 لەبارەگایی باڵوێزخانەی "پاپاوی" لە بەغدا جۆرجۆ لینگوایی باڵوێزی ڤاتیكان لە عێراق و مەملەكەتی هاشمی ئوردنی پێشوازیكرد لە مستەفا قایتەوەنی ڕێكخەری پێشوی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای كەركووك و تكریت و چالاكوانی سیاسی لەو دیدارەدا باڵوێزی ڤاتیكان وێڕای خۆشحاڵی و بەخێرهاتنی، سوپاسی مستەفا قایتەوەنی كرد بۆ ئەو خزمەتەی كە لە رابردوو پێشكەشی خانەوادە ئاوارەكان و خوشك و برا كریستیانەكانی كردووە كە جێگای رێزی زۆری باڵوێزخانە و كەنیسەی كاسۆلیك و خودی قەداسەتی پاپای ڤاتیكانە.

هاوكات پاپا ئاماژەی بەوە داوە كە ناوی ئەو گەنجە كوردە لە ریزبەندی هاوڕێ و دۆستانی پاپا بەنەدێكتسی شازدەهەمی ڤاتیكان تۆماركراوە.

هاوكات هەر لەو دانیشتنەدا جۆرجۆ لینگوایی باڵیوێزی ڤاتیكان لە بەغدا و عەمان میدالیای شەرەفی دۆستایەتی كەنیسەی كاسۆلیك و وێنەیەكی خودی قەداسەتی پاپا بەنەدێكتسی شازدەهەم كە ئیمزایی پاپای ڤاتیكانی لەسەرە بەمەبەستی ماڵئاوایی لە دۆستەكانی ئاڕاستەی هاوڕێیانی خۆ یكردووە و لە لایەن باڵوێزی ڤاتیكانەوە بە مستەفا قایتەوەنی بەخشرا لەپایی ئەو خزمەتەی پێشكەشی كردووە.

 لەمبارەوە مستەفا قایتەوەنی وێڕایی سوپاس و پێزانینی بۆ باڵوێزی ڤاتیكان رایگەیاند كە ئەوان بە هەر كارێك هەڵسابن بە راسپاردەو رێنمایی راستەوخۆی جەنابی سەرۆك بارزانی بووە، چونكە جەنابیان هەمیشە بە پەرۆشەوە چاودێری بارودۆخی ئەو خانەوادە ئاوارانەی كردووە كە لە بەغدا و ناوچەكانی تر نیشتەجێبوون.

 

 

كارزان هەورامی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار