٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەشار ئەسەد: دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی مەسەلەیەكی كاتییە

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/سەرۆكی رژیمی سووریا بەشار ئەسەد دوێنێ لە كۆبوونەوەیەكی خۆی لەگەڵ سێ پارلەمانتاری پارلەمانی توركیا سەر بە پارتی كۆماری گەل ( جەهەپە) لە حەلەب، باسی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و سووریای كردووە و وتوویەتی" پێشتر پەیوەندی زۆر باش و بەهێز لە نێوان هەر دوو وڵاتی دەراوسێدا هەبوو بەڵام ئەمریكا و چەندین وڵاتی دیكە داوایان لە توركیا كرد كە لە دژی سووریا دەست بە جموجووڵ و تەڤگەری سەربازی بكات.

ئەسەد لە كۆبوونەوەكەدا باسی ئەوەی كردووە كە توركیا دەستی بە جێبەجێ كردنی پلانی ئەمریكا و وڵاتانی دیكە لە دژی سووریا كرد هەر بۆیە پەیوەندییەكان پچران و ئەگەر ئاسایی بوونەوەی ئەم پەیوەندییانەیش تەنیا و تەنیا بە نەمانی من یا ئەردۆغان گرێدراوە.

بەشار ئەسەد لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی خۆی لەگەڵ پارلەمانتارە توركەكاندا وتوویەتی" ئێستا لە سەدا 75ی سنوورەكانی نێوان سووریا و توركیا لە لایەن ئەلقاعێدەی سەر بە توركیاوە كونترۆڵ كراون هەر بۆیە رژیمی ئەسەدا لە بەرامبەر ئەو رووداوانە كە لە سەر سنوورەكان روو دەدەن بەرپرسیار نییە. لە لایەكی دیكەیشەوە لە سەدا 25ی دیكەی سنوورەكانی نێوان سووریا و توركیا لە دەستی كوردەكاندا و كوردی عێراق و سووریایش سوودیان لەم گۆڕانكاری و هاوسەنگییە سیاسییانە وەرگرتووە و سەرقاڵی یەكگرتنەوە و راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردین و راگەیاندنی ئەم دەوڵەتە كوردییەیش مەسەلەیەكی كاتییە. رەنگە سبێ یا چەند رۆژێكی دیكە ئەم دەوڵەتە رابگەیندرێت كە ئەمە بە زەرەری توركیا و سووریایە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار