٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرێوەبەری ئاژانسی موكریان لە مەهاباد دەستگیر كرا

سەرچاوە: KDP.info

بە پێ سەرچاوەكانی هەواڵ لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە دوێنێ هێزەكانی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری مەهاباد هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی بەرێوەبەری ئاژانسی هەواڵی موكریان خسرو كوردپوور و دەستگیریان كردووە.

لەم بارەیەوە برای خسرو كوردپوور مەسعوود كوردپوور رایگەیاند كە كاتژمێر یەكی دوای نیوەرۆ بوو كە هێزەكانی ئیتلاعات هێرشیان كردە سەر ماڵی ئێمە و سەرەڕای گرتنی خسروی برام هەر هەمووی ئەشیا و شت و مكە تایبەتییەكانی خسروشیان دەستبەسەر كرد و لەگەڵ خسرودا بۆ شوێنێكی نادیار بردیان.

براكەی خسرو لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا وتوویەتی" هۆكاری دەستگیر كردنی خسرو لە لایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە بۆ چالاكییەكانی خسرو سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە كوردستاندا دەگەرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار